جینز، یەكێكە لەو ماددانەی كە هەمیشە جوانی بە جەستەی خانمان دەبەخشێت، شێوەیەكی چوستی هەیە و جەستە بە توندوتۆڵی دەردەخات، كە یەكێكە لەو پۆشاكانەی بەردەوام گرنگیی پێدەدرێت و لەنێو هەموو تەمەنێكی ئافرتاندا باوە. بۆ ئەوەی پانتۆڵێكی جینزت هەبێ، پێویستە تێبینیی جەستەی خۆت بكەیت، چاكترە بزانیت قاچ و رانەكانت چۆنن، چونكە هەڵە هەڵبژاردنی جینزەكان شێوەت ناشایستە دەكات، جینزەكانیش هەر یەكە پێوانە و قاڵبی خۆیان هەیە، لەم رێگەیەوە هەوڵبدە جینزێك بەدەستبهێنیت كەشیك و ناوازەت بكات. سەرەتا ئاماژە بە مۆدی داهاتووی جینزەكان دەكەین بریتیین لە: جینزی شین و نیللی، كە بە رەنگێكی كراوە یان ئاچوخدا دەبێ، لەگەڵ بوونی نەخشی بچووكی بریقە لەسەر رانەكان، واتا ئەوەی بە لیزەر ناسراوە، بۆ ئەوانەشی كە ناوقەدیان باریكە، دەتوانن ئەو جۆرە هەڵبژێرن كە لەسەرەوە گەورە دەردەكەوێ و لە خوارەوەش تەسك دەبێـتەوە، ئەمەش وادەكات كە یەكسانی لە شێوەی خوارەوەی جەستەی خانماندا بەدی بكرێت، هەروەها بۆ ئەوانەی قاچیان درێژە، دەكرێ ئەو جینزە بپۆشن كە درێژە و لە سەرەوەی پێ جینزەكە دەچەمێندرێتەوە كە شێوەیەكی دروست بە قاچ دەدات و درێژیی قاچ ون دەكات، هەروەها ئەوانەی لاوازن، دەتوانن ئەو جۆرە بپۆشن كە رەنگێكی تۆخیان هەیە، وەك رەش و قاوەیی، تاوەكو شێوەی ران و قاچیان ون بكات، بەمەش جوانییەكی شیك بەرجەستە دەبێت.