بەهۆی زۆریی خاڵ لە رووخساریدا، بە دێو و جنۆكە ناوبرابوو، كەچی لە داهاتوویەكی نزیكدا خۆی لە نێو پێشبڕكێی شاجواناندا دەدۆزێتەوە و بۆ هەمووانیش دەیسەلمێنێت، كە جنۆكە كچێكی شۆخ و شەنگە، ئەوە چیرۆكی ژیانی ئەو كچە مالیزییەیە كە ناوی (ئیڤیتا باتسی ئیدگار)ە و تەمەنی (20) ساڵە و دانیشتووی ویلایەتی (مۆرنینگ)ی باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە. لە زگماكییەوە رووخسارێكی پڕ لە خاڵ و گرێی رەشی هەیە، دوای ئەوەی دەچێتە قوتابخانە و رووبەڕووی قسە و قسەلۆك و گاڵتەجاڕییەكی زۆر دەبێتەوە، كە ژیانی دەكاتە دۆزەخێك، لە تەمەنی (19) ساڵیدا بە مەبەستی چارەسەركردنی خاڵەكانی رووخساری سەردانی وڵاتی ئوستڕاڵیا دەكات، كەچی لەوێ بە خاوەنی جوانترین رووخسار دانراوە و، رێگەی بۆ كراوەتەوە كە بەشداری لە نمایشی جلوبەرگ و تەنانەت شاجوانییش بكات، وەك ئەوەی رووخساری ناوازیەیە، ئیڤیتا بواری نمایشكاری هەڵدەبژێریت و ئێستاش خەریكی كاری نمایشكاری جلوبەرگە.