سەگێك خاوەنەكەی رزگار دەكات
February 14, 2019
رەنگا و ڕەنگ
سەگێك بە ناوی (میلۆ) كە تەمەنی دوو ساڵە و لە شاری مینسۆتا لەلایەن ژن و پیاوێكەوە بەخێو دەكرێت، لە درەنگانی شەوێكدا، ژوورێكی ئەو ماڵە گڕی تێبەر دەبێت، پیاو و ژنەكە لە قوولایی خەودا بوون، سەگەكە بە حەپین خاوەنەكەی هەڵدەستێنێت، وێڕای ئەوەی خاوەنەكەی چەندین جار سەگەی دوورخستۆتەوە، كەچی سەگەكە وازی نەهێناوە تا خاوەنەكەی لە جێگەی خەودا دەرهێناوە و بەرەو لای ئاگرەكەی بردووە، دواتر لەلایەن خاوەن سەگەكە و تیمی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كوژاندراوهتەوە.
