مۆدەكانی ئارایشت و قژ بڕێن بۆ ساڵی (2019)

مۆدەكانی ئارایشت و قژ بڕێن بۆ ساڵی (2019)
مۆدەكانی ئارایشت و بڕینی قژ بەرەو گۆڕانكاری رێگەی گرتووە، مۆدە تازەكان شێوازەكانی پێشوو لە ناو دەبەن، پسپۆڕان و ئارایشتكاران، هەمیشە بە دوای تازەگەری لە مۆدەكاندا دەگەڕێن، چونكە لە هەر ئارایشتێكدا بەشێكی لێ كەم و زیاد دەكەن، تا بەو ئەنجامە دەگەن كە بیریان لێی كردۆتەوە. لە مۆدە تازەكانی (2019)ی ئارایشتی قژدا كۆمەڵێك شێوازی تازە هاتوون، ئەوانە جوانترین مۆدەكانی قژبڕین لەخۆ دەگرن، لێرەوە بزانە قژت لەگەڵ كام ستایل و ئارایشت گونجاو دەبێت. سەرەتا لە (ئارایشتی مودەرەجی درێژ) دەست پێ دەكەین، شێوازێكی سادە و ناسكە، زیندوویی و كراوەیی بە قژت دەدات، دەتوانی ئەو شێوازە بۆ ماوەی زیاتر لە (6) مانگ بهێڵیتەوە و پاشان گۆڕانكاری بۆ بكەیت، شێوازی دووەم بریتییە لە (ئارایشتی شاگی درێژ)، وەك لە مۆدەكانی (كامێلا كابیۆلۆ) هاتووە، بە كریاتین رازاوە دەكرێت، شێوەی شەپۆلی خاوی پێوە دیارە. شێوازی سێیەم بریتییە لە (پیكسی كورت و درێژ)، پیكسی، مۆدێكی ناسكە، بەشی پێشەوەی قژ كورت دەبێت و لە بەشی دواوەش بە كورتی ئارایشت دەكرێت، كە مۆدێكی ناسكە و نایابە بۆ هەمووان تەمەنێك گونجاوە، پیكسی درێژیش هەمان شێوەیە بەڵام پشتەوەی درێژە. شێوازی چوارەم بریتییە لە (بووب – BLUNT) مۆدێكی ناوازەیە، تەڵەكانی هەردوولا یەكسانن، شێوەی دەرەوەی تیژ نیشان دەدات، قژ بە شێوەیەكی پڕ و بۆر دەردەكەوێت.
Top