بە (27) مەقەست كاری سەرتاشین دەكات

بە (27) مەقەست كاری سەرتاشین دەكات
ئارایشتكاران و سەرتاشان، كاریان لەگەڵ مەقەست و مووسە، كە هەردووانیان جێگای مەترسین، كاتێك لە بەردەستی ئارایشتكاراندا دەبین، هەمیشە ئاگاداری دەست و مەقەستیان دەبین، تا لە كاتی سەرتاشین تووشی بڕین و كارەسات نەبینەوە، زۆربەی سەرتاشان تەنیا بە مەقەستێك كار دەكەن، بەڵام ئەو سەرتاشە پاكستانییە زیاتر لە مەقەستێك بەكاردەهێنێت، ئەو سەرتاشە تەمەنی (26) ساڵەو ناوی (موحەمەد عەویس)ـە و بە مەبەستی خێراتركردنی سەرتاشینەكەی لە یەك كاتدا (27) مەقەست بەكاردەهێنێت، چونكە ئەوەی بەو كۆمەڵە مەقەستە دەكرێ، بە مەقەستێكی ئاسایی ناكرێت، ئەو سەرتاشە دانیشتووی ناوچەی (راهوالی)یە كە دەكەوێتە شاری (گوجرانوالا)ی وڵاتی پاكستان و بە یەكێك لە بەناوبانگترین سەرتاشانی وڵاتەكەی دەناسرێت، ماوەی (10) ساڵە ئەو كارە دەكات.
Top