هوتێلی بەستەڵەك

هوتێلی بەستەڵەك
بیرت لەوە كردۆتەوە كە شەوێك لەناو بەفر و بەستەڵەكدا بخەویت؟ رەنگە وا بیر بكەیتەوە كە لە سەرمادا رەق ببیتەوە. بەهۆی سەرمای ئەمساڵەوە كە تەواوی جیهانی گرتۆتەوە، لە ئێستادا ئەو حاڵەتە بەرجەستەیە و بوونی هەیە، دواجار لە وڵاتی سوید هۆتێلی بەستەڵەكیان بە تەواوی لە بەستەڵەك دروست كردووە، كە ناوی (ice hotel) )ـە و دەكەوێتە گوندی (جوكاس) لە شاری كیرۆنا لە باكووری وڵاتی سوید، ئەو هۆتێلە تەنیا (200) مەتر لە جەمسەری باكوور دوورە و لە (10) تەن بەفری بەستەڵەك دروست كراوە، هوتێلەكە لە چەندین شوێن پێكهاتووە، لەوانە: ژووری نووستن، دانیشتن، پشوودان، تەنیا ژووری گەرماوی نییە، چونكە بوونی ئەو ژوورە دەبێتە هۆی توانەوەی بەستەڵەكەكە، خواردن و خواردنەوەی تایبەتی بۆ دانراوە كە لەگەڵ كەشی سەرما و هوتێلەكەدا بگونجێت.
Top