شاری جنۆكەكان

شاری جنۆكەكان
جن و تارماییەكان بەوە دەناسرێن كە لە شوێنی سەیر و ژێر زەوی و چۆڵەواشاری جنۆكەكان
جن و تارماییەكان بەوە دەناسرێن كە لە شوێنی سەیر و ژێر زەوی و چۆڵەوانیدا دەژین، ئەو شارەی بە سەیرترین شاری جیهان دەناسرێت و یەكێكە لەو (7) سەیر و سەمەرەی لە جیهاندا هەن، دەكەوێتە ناوچەی (دیرنكویۆ) لە پارێزگای (نۆشهێر)ی وڵاتی توركیا و شارێكی كولتوورییە و دەكەوێتە ژێر زەوی كە لە ساڵی (1963) دۆزراوەتەوە، بە شاری جن و تارماییەكان دەناسرێت. خەڵكی ئەو ناوچەیە، شوێنەكە بە كانگای جنەكان دەناسێنن، چونكە شێوەیەكی ترسێنەر و دیمەنێكی سەیری هەیە. قووڵایی ئەو شوێنە دەگاتە (84) مەتر لە ژێر زەوی ء جێگەی (30) هەزار كەسیشی تێدا دەبێتەوە، شارەكە لە (11) نهۆم پێكدێت. ئێستا كراوەتە شوێنێكی گەشتیاری و تەنیا بە رۆژ بە رووی خەڵكدا دەكرێتەوە، شەوانە هێندە ترسناكە كەس ناتوانێت سەردانی بكات.
نیدا دەژین، ئەو شارەی بە سەیرترین شاری جیهان دەناسرێت و یەكێكە لەو (7) سەیر و سەمەرەی لە جیهاندا
Top