هەردەم شیری مانگا و مەڕ و بزن بوونەتە سەرچاوەی خواردن بۆ مرۆڤ شیر، لە دواترین راپۆرت و لێكۆڵینەوەیەكدا لە وڵاتی چین دەریانخستووە، كە شیری گیاندارێگی دیكە (4) ئەوەندەی شیری مانگا و مەڕ بەسوودترە بۆ مرۆڤ، هەروەها پێكهاتەی خۆراكی (2) كەوچەك شیری ئەو گیاندارە كە هەرگیز لە خەیاڵتدا نەبووە، شیریشی هەبێت، دەوڵەمەندترە لە هەمان بڕە شیری مانگا و مەڕ و ماڵات، ئەو شیرەی لە ماوەی (20) رۆژدا لەلایەن جاڵجاڵۆكەی دایك دەریدەكات، بریتییە لە ماددەیەك پێی دەگوترێت: (تۆكسیاس ماگناس)، كە هاوشێوەی شیر وایە، بەپێی راپۆرتەكەی (زانگی تشین)، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لهسهر بێچووە جاڵجاڵۆكەیەكی نووساو بە زگی دایكەكەیهوه کردووه، ئەو ماددەیەمان دۆزیوهتەوە كە بە شیری جاڵجاڵۆكە دادەنرێت.