سەندڵ بۆ جوانی و پاراستنی پێیەكانت

سەندڵ بۆ جوانی و پاراستنی پێیەكانت
لە ناوەڕاستی ئەو وەرزەدا، پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وادەكات كە كچان و خانمان تووشی چەند گرفتێك بكات، لەوانە : ئارەقە كردن، وشك بوونی پێستی دەست و پێ، چالاك نەبوونی خانەكانی پێستی روخسار، چەندین گرفتی دیكە، بە تایبەت وشك بوونی و ئارەقەی قاچ و پێیەكانت، ئەمەش وادەكات پێستی پێی خانمان تووشی وشك بوون و وەرین ببێت، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو گرفتە كە لەو ماوەیە دەردەكەوێ، وا چاكە دوور بكەویتەوە لە پێڵاو، بە تایبەت پێڵاوی داخراو كە رێگەنادات پێیەكانت هەوای بۆ بچێ و ئارەقە بكات، پسپۆران دەڵێ: لە بری ئەوەی پێڵاو لە پێ بكەی، وا باشە سەندڵەكت لە پێ بێت، كە چەندین سوودی تەندرووستی بۆ پێیەكانت هەیە، لەلایەكی دیكەوە ئێكسسوارێكی نایابە لە جوانیدا، چونكە چەندین نەخش و شێوازی هەمە چەشنی هەیە، ئوەش وادەكات كە كچان و خانمان بە پێی خواست و حەزی خۆیان چەند سەندڵێكی رەنگاورەنگ لە جوانی و ناوازە لە شێوەیان هەبێت، ئەو كاتە دەتوانن لە ماڵ و بۆ دەرەوەش لە پێی بكەن.
Top