سابوونی (130) ساڵ بەر لە ئێستا

سابوونی (130) ساڵ بەر لە ئێستا
رەنگە زۆر جار بیر بكەینەوە و پرسیار بكەین، ئاخۆ مرۆڤ لە سەردەمی كۆندا چۆن خۆی پاك دەكردەوە، چونكە لە ئێستادا چەندین كەرەستە و كەل و پەل هەن بۆ پاككردنەوەی جەستە و دەست و پرچ بەكاردەهێنرێت، یەكێك لەو كەرەستانە سابوونە، مێژووی دروستكردنی سابوون بۆ زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كە سەرەتای سەرهەڵدانی لە وڵاتی ئوستڕاڵیا بوو، كە جۆرە سابوونێك بووە لە چەندین كەرەستەدا دروست كراوە، لەوانە رۆنی گوێزی هیندی، وردە دار، داری برنج، بڕێك لە بیبەری رەش یان تیژ، سیلیكۆنی بۆگەن كراو، كە ئەو جۆرە سابوونە لە ساڵانی (1887) دروستكراوە، بەم دواییەش كۆمپانیایەكی دروستكردنی كەرەستەكانی پاككەرەوە لە وڵاتی رۆمانیا ئەو جۆرە سابوونەی دروست كردۆتەوە، كە هاوشێوەی ئەو پێكهاتانەی پێشووی تێدایە و لەگەڵ گۆڕانكاری دیكەش لە شێوە و ماددەكانیدا، بە گوێرەی ئەو كۆمپانیایە دەبێتە یەكێك لە بەناوبانگترین سابوونەكان لە جیهاندا، كە لە ئێستادا بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و هەنگاریا دەنێردرێت و داواكاری زۆریشی لەسەرە.
Top