خولیا و حەزی گەنجانە بەتایبەت كچان كە رۆژانە زیاتر لە (10) وێنەی سێڵفی خۆیان دەگرن، ئینجا چ بە مەبەستی خۆ جوانكردن و سەیركردنی خۆیان بێ، یان بۆ هەواڵان و دەستەخۆشكانی خۆیانی دەنێرن، یان وەك ئەرشیفێك لەلای خۆیان دەیهێڵنەوە. گرتنی وێنەی سێڵفی هونەر و زانینی دەوێت، چونكە هەندێ كەس هەن بە شێوە و روخسار جوانن، كەچی لە وێنە سێڵفییەكانیاندا جوان دەرناكەون، لێكۆڵینەوەكانی بواری روخسار دەڵێن: هەمیشە لای چەپی روخسار باشترین گۆشەنیگایە بۆ وێنەگرتن، بە تایبەت وێنەی سێڵفی، هەروەكو كیم كاردشیان زۆربەی وێنە سێڵفییەكانی لەلای چەپەوە گرتووە، لەلایەنی زانستیشەوە دەگوترێت بەشی هەست و سۆزی مرۆڤ كەوتۆتە لای بەشی پێشەوەی نێوچەوان و سەر، بەمەش كاتێك وێنەیەكی سێڵفی بەرامبەر دەگریت، ئەگەرچی دەم بە خەندە بیت، بەڵام ئەو بەشەی هەست و سۆزی نێوچەوان دیارت دەكات كە كەسێكی خەمناك و خەمباری، یان ئاسایی، هەروەها رەنگدانەوەی تیشك لە بەرامبەردا كاتێك فلاش لە نێو چاوانت دەدات، ملولەكانی خوێنت دیار دەبن، بۆیە هەوڵبدە وێنەی سێڵفی لەلایی چەپە و بە گۆشەنیگای (55) بەرزتر لەخۆت بگریت، واتە ئامێری وێنەگرتنەكە ئەگەر كامێرا بێت یان مۆبایل، پێویستە لە ئاستی چاوت بەرزتر بێت، بەمەش هەم روخسارت بە تەواوی دەردەچێت و بەشێكی جەستەشت لە وێنەكەدا دەردەكەوێت.