رەنگە سەیربێت دەوڵەتێك هەبێت لە جیاتی مرۆڤ، كەروێشك حوكمڕانیی بكات، بەڵام ئەوە راستییە، چونكە كەنارێكی گەورەیان لە وڵاتی ژاپۆن داگیركردووە و تەنیا كەروێشك لە نێو ئەو كەنداوە دەبینرا، تا چەند ئەم ساڵەی دواییدا خەڵكی بۆ نیشتەجێبوون روویان لەم كەنداوە كرد، ئەو شوێنە ناوی (ئۆكونۆشیما)یە، كە لە جەنگی جیهانی دووەمدا كەروێشكیان بە مەبەستی تاقیكردنەوەی چەكی ناوەكی و كیمیاوی بەكاردەهێنا، بۆیە ژمارەیەكی زۆر كەروێشكیان لەم كەنداوە دانا، دوای ئەوەی شەڕی جیهانی وەستا، ئیدی ئەو شوێنە بە سەلامەتی مایەوە و تاقیكردنەوەكانی چەكی لێ وەستێنرا، دوای چەندین ساڵ كە كەروێشكەكان شوێنەكەیان بۆ خۆیان كردۆتە مەملەكەتێك، زاوزێیان كردووە و ئێستا ژمارەیان لە هەزاران بەڵكو بەرەو ملیۆنێك كەروێشك دەچێـت، پاش ئەوەی هەندێ خەڵك گەڕانەوە ئەو شوێنە، ئێستا خەڵكیش هاوشێوەی كەروێشكەكان لە نێو ئەو ناوچەیەدا بەیەكەوە دەژین، ئەوەی سەیرە كەروێشك لە هەموو شوێنێكدا دەبینرێت و بەبێ ئەوەی كەس دەستیان لێبدات، یان راویان بكات.