هەندێ دەڵێن لەوە خۆشتر نییە كۆمەڵێك منداڵی چاوگەش و خنجیلانەت هەبێ، ئیدی رۆژانە لەبەرچاوت دێن و دەچن، ئەگەرچی خێزانەكانی وڵاتانی ئەوروپا ئەوەندە حەز بە منداڵی زۆر ناكەن، بەڵام ئەو دایك و باوكە پێچەوانەی ئەوان بیر دەكەنەوە، بەڵكو وەك خێزانێكی رۆژهەڵاتی حەزیان لە منداڵی زۆرە، تا ئێستا (19) منداڵیان هەیەو ئێستاش لە چاوەڕوانی منداڵی (20)ـەمینن، ئەو دایك و باوكە ناویان (سوو و نوێل رادفۆرد)ـەو لە ناوچەی مۆریكامپی لە شاری لانكشایەری بەریتانیا دەژین، لە ئێستادا پاسێكی بچووكیان هەیە بۆ هاتوچۆیان، چونكە لە نێو ئۆتۆمبێل یان دوو ئۆتۆمبێل جێگەیان نابێتەوە، دوامنداڵیان ناوی (ئالفی)یە لە دایكبووی (2015)یە، ئێستاش دایكەكە دووگیانە و لە چاوەڕوانی دوامنداڵیانن، وەك خۆیان دەڵێن: تا بتوانین منداڵمان ببێت، دەبین بە خاوەن زۆرترین منداڵ، كێشەی ئەو دایك و باوكە ئەوەیە كە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی منداڵەكانیان خەرجی زۆرە، ماوە ماوە ئاهەنگێك ساز دەكەن، تەنانەت ساڵانە (30) هەزار دۆلار تەنیا بۆ ئاهەنگەكانی لەدایكبوونی منداڵەكانیان خەرج دەكەن، بەڵام ئەوانە زۆرترین خێزان نین، چونكە پیاوێكی چینی كە ناوی (زیۆنا چان)ـە، باوكی (94) منداڵەو (39) هاوسەری هەیە.