مۆدە جۆراوجۆرەكانی پەردەی ماڵ

مۆدە جۆراوجۆرەكانی پەردەی ماڵ
هەموو بەشێك لە دیكۆری ماڵ گرنگە، تا چەند خانمان وریای دیكۆری و بەشەكان بن، هێشتا دەبێ زیاتر دیكۆری ماڵەكانیان رازاوەتر بكەن، بیرۆكەی خانمان بۆ جوانی دیكۆری ماڵ لە جێگە و هەستی جوانی ئەوانە، كاتێك دەیانەوێ گۆڕانكاری لە دیكۆر یان بەشێكی ماڵ بكەن، بێگومان ئەنجامێكی چاكی دەبێت، بە تایبەت كاتێك مەبەستیانە شێوازێكی دیكۆرەكە بگۆڕن، لێرەدا بەشێكی گرنگ لە دیكۆری ماڵ باس دەكەین، كە پەردەیە، وەك پسپۆران دەڵێن : ئەگەر پەپوولە بە باڵە نەخشینەكانی جوان بێت، دیكۆری ماڵیش بە پەردەی پەنجەرەكانەوە جوانە. ماوەیەكی زۆرە دیكۆر و شێوازی پەردەی ماڵ، لە دوو یان سێ پەردە مۆدە زیاترە، چونكە ئەو شێوازە پڕە لە جوانی و سەرنج راكێشە لە نەخشدا، بەهۆی ئەو كۆمەڵە نەخشەی لە پەردەكاندا هەن، هەر بۆیە وادەكات كە جێگەی سەرەنج بێت، تۆش دەتوانی مۆدێكی لەم جۆرە پەردەیە بكەیتە دیكۆری پەردەی ماڵەكەت، كە دوو جۆرە پەردە هەڵبژێرە، بەمەرجێك رەنگیان وەك یەك نەبێ و بەڵام نزیك بن لە یەكتر، تا ئەو دوو پەردەیە لەگەڵ شێوازی یەكتر بگونجین و رازاوە بن.
Top