ملوانكەی سادە و نەخش بووكۆڵە

ملوانكەی سادە و نەخش بووكۆڵە
شێواز و جۆرەكانی ئێكسسوارەكان سەریان لە خانمان شێواندووە، چونكە هەر یەكە جوانی و نەخشێكی هەیە، كە وادەكات خانمان دوودڵ بن تا یەكێك لەو ئێكسسوارانە هەڵبژێرن و لەگەڵ جلەكانیان شیكی بكەن. دوامۆدەكانی ئێكسسواری بەهاری بریتییە لە نەخشدار و شێوازی بوكۆڵە. ماركەی (جیزیل) چەندین مۆدی ملوانكەی بەهاری هێناوەتە كایەوە، كە هەر مۆدێك بە نەخش و دیزاینی منداڵانە و بچووك رازاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەو وەرزەدا بەشێكی زۆری سینگ و بەرۆكی خانمان بە دەرەوە دەبێ، بەمەش دەتوانی سوود لە نەخش و نیگاری میدالیا و ملوانكەكە وەربگریت. بەشێكی دیكەی ملوانكەكان، سادە و ساكارن، واتە میدالیاكانیان بە بازنەیەك، یان نەخشێكی سادە رازاوەتەوە، ئەو جۆرە ملوانكەیە بۆ ئەو كاتەیە كە جلێكی رەنگاوڕەنگت لەبەر دەبێ، یەكێك لە ریساكانی لەملكردنی ملوانكەكە بریتییە لە: كاتێك جلێكی رەنگاوڕەنگ لەبەر بوو، پێویستە ملوانكەكەت سادە بێت و ئەگەر جلەكەشت سادە بوو، ملوانكەیەكی رەنگاوڕەنگ لە مل بكە.
Top