وەك دەگوترێت چاوی مرۆڤ، گوزارشت لە تابلۆیەكی گەردوونی دەكات، هەندێ لە زانایانیش نەخش و نیگارەكانی نێو چاو بە شێوەی سەر هەسارەكان لێكدەچووێنن، تەنانەت ئەو رەنگەی لە نێو چاودا دروست دەبێت لەلایەن ماددەیەكەوەیە بە ناوی (میلانین)، ئەگەر بە وردی سەیری ناوچاوی مرۆڤ بكەیت، شاكارێكی نایابت بۆ دەردەچێت، هەروەها چەندین نەخش و نیگاری جۆراوجۆری تێدایە، سەیری و جوانیی چاو وای لەو وێنەگرەی وڵاتی ئەرمینیا كردووە كە چەندین وێنەی ناوەوەی چاو بگرێت، ئەو وێنەگرە ناوی (سورین مانفێلان)ـەو دوای ئەوەی وێنە سەرنجڕاكێشەكانی بە زوومی گەورەكردنی چاوەكان گرت، دواتر نمایشێكی بۆ وێنەكانی لە ژێر ناوی (جوانی چاوانت – Your beautiful eyes) كردەوە، كە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان، تەنانەت هەندێك لە وێنەی چاوەكان، باوەڕ ناكرێت كە وێنەی چاو بن، چونكە هێندە نەخش و نیگار و شاكاری جۆراوجۆری تیادا دەبینرێت لە هیچ دیمەن و تابلۆ و شێوەیەكدا نەبینراوە.