كەرەستەكانی ماكیاژ، تا چەند كوالێتیان باش بێت و لە شوێنی چاك هەڵبگیرێن و بە خاوێنی بپارێزرێن، ئیدی هیچ گرفتت لە ماكیاژەكەت نابێت و كەرەستەكانت ئاسایی دەبیت، ماكیاژەكانیشت جوان دەردەچن. هەر كەرەستەیەكی ماكیاژ پێویستی بە هەڵبژاردنێكی دروستە و تەنانەت جۆر و شێوەكەشی دەبێت لەگەڵ پێستی روخسارت بگونجێت. ئیسفنجی ماكیاژ یەكێكە لە سەرەكیترین ئەو كەرەستانەی كە كارەكانت بۆ دەكەن، بۆیە دەبێت ئیسفنجێكی چاك دەستنیشان بكەیت تا ماكیاژێكی جوانت بۆت بكات، لێرەوە ئاشنای جۆر و شێوەی ئیسفنجە باشەكانی ماكیاژ بە: ئیسفنجی (تیری – TERRY) یەكێكە لە باشترین ئیسفنجەكان و هەوڵە ناوەكەی لەبەر بكەیت و بیدۆزیتەوە. (سیفۆرا – SEPHORA) بەشێكی ناوازەیە و چەندین پارچە ئیسفنجی بچووك و گەورەی لەگەڵە. هەروەها (بینفێت – BENEFIT) شێوازێكی سەرنجڕاكێشە و چالاك لە ئەركدا، بۆ ئەوانەیە كە دەست و پەنجەیان ورد و بچووكە، تا بتوانی بە ئاسانی بیگریت و كاری ماكیاژەكەت بكەیت، دوا بەرهەم بریتییە لە (بیۆتی بلێندەر – BEAUTYBLENDER)، مۆدێكی شیاوە بۆ هەموو ماكیاژێك و لە چەندین رەنگ پێكهاتووە، وەك ئەوەی ماكیاژەكەت چ رەنگێك بێت، هەمان رەنگی ئیسفنجەكەشی لەگەڵە.