پێش ئاهەنگەکەت واز لەم ڕەفتارانە بهێنە
October 10, 2016
رەنگا و ڕەنگ
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ئاهەنگەکەت، پێویستە دەست لەم رەفتارانە هەڵبگریت پێش هەفتەیەک:
1-بەکارنەهێنانی بۆیە و گۆڕینی ڕەنگی قژ پێش هەفتەیە، چونکە هەرگیز بە ماوەی هەفتەیەک ڕوخساری تۆ لەگەڵ ئەو ڕەنگە ناکرێتەوە.
2-هەفتەیەک پێش ئاهەنگەکەت بیر لە بڕینی قژ و گۆڕینی ستایلی قژت مەکەرەوە، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی کێشە بۆ ستایلی تەسریحەکەت.
3-بیر لەوە مەکەرەوە تاقیکردنەوە ئەنجامبدەیت لەسەر شتێک کە پێشتر بەکارنەهێناوە، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەیەک بۆت، بۆ نمونە ماسکێک یان ڕێگەیەکی نوێ بۆ مو لابردن.
4-بەکارهێنانی ماکیاژی نوێ و گۆڕینی بە مارکەیەکی دیکە هەڵەیە، چونکە ڕەنگە پێت نەکەوێت و تووشی هەستیاریت بکات و شێوەت تێکبدات.
5-دوورکەوەرەوە لە زۆر چوونە بەر تیشکی خۆر، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە و گرنگی بە خواردنی میوە بدەیت، بۆ ئەوەی ببیت خاوەنی پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش.
6- هەوڵبدە شەوانە خەوێکی باش بکەیت، چونکە کەم خەوی و ماندووی ڕوخسارت تێکدەدات.
7-دانانی سنورێک بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان، چونکە سەرچاوەیەکی بێزارکەرە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ بیت و زیاتر بخۆیتەوە.
خەندان
