باڵندەیەکی دەگمەن دەدۆزرێتەوە
September 7, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، باڵندەیەکی دەگمەن لە کەنار دەریای لیۆناردسی بەریتانیا دۆزراوەتەوە، قاچەکانی باڵندەکەش سوورن و دەنووکێکی درێژی ھەیە.
دوای دۆزینەوەی باڵندەکە، بۆ ئەوەی چاودێریی وردی تەندروستی بکرێت، گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی تایبەتیی ئاژەڵان، ھەروەھا بۆ ئەوەی ژیانی نەکەوێتە مەترسییەوە.
شارەزایانی بواری ئاژەڵناسی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، کە ئەم باڵندەیە دەگمەنە و لە دوورگەکانی ئیکوادۆر دەژین، تەنیا ئەم دانەشیان لە بەریتانیا دۆزیوەتەوە و ھۆکاری گەشتکردنی بۆ بەریتانیا، نەزانراوە.
باسنیوز
