هەموو جلێك لە وەرزی هاویندا، جێگەی بایەخ و گرنگن لەلای خانمان، چونكە لە هاویندا زیاتر جلی رۆژانە دەگۆڕدرێت و جلی دیكە لەبەر دەكرێن، بەهۆی ئەوەی خانمان لەبەر گەرماوە، جلیان پیس دەبێ و یان بۆنی ناخۆش دەبێ، كە ئەوانەش زیاتر بەهۆی هەوای گەرم و ئارەقە كردن، بۆیە تا دەتوانی جلێكی سادە و ساكار لەبەر بكە، تا لە جوانیدا شۆخێك بیت و هەروەها فێنك و خۆشیش بێت لە كاتی لەبەركردندا، ئەوە دەتوانی تەنوورەیەكی تەنك و درێژ لەبەر بكەیت. تەنوورە جلێكی نایابە بۆ وەرزی هاوین، چ لە شێواز و دیزایندا، چ لە خۆشی و فەرراحی لەبەر كردنیدا، شێوازەكانی تەنوورە هەمە چەشنن، بەڵام گرنگە بزانیت كە كامەیان لەگەڵ شێوەی لەش و لارت شیاوە، بۆ ئەوانەی جەستەیان پڕە، ناكرێت تەنوورەیەكی گەورە و كراوە لەبەر بكەن، چونكە زیاتر گەورەتر و پڕتریان دیار دەكات، بۆیە دەبێت تەنوورەیەكی بەدی و پڕ بە جەستە لەبەر بكەن، ئەوانەشی لاوازن، با پێوانەی تەنوورەكە هەندێ لە پێوانەی خۆت گەورەتر بێت و تا بە جوانی لەسەر لەش و لارت بنیشێت، لە بارەی رەنگی ئەو جلەوە، پسپۆران دەڵێن : لە هاوین هەموو رەنگەكان جوان و سەرەنجڕاكێش دەبن، بۆیە ئازادی كە چ رەنگێكت بە دڵە بۆ تەنوورەكەتی هەڵبژێرە.