ماکیاژەکەت لە ئارەقکردنەوە بپارێزە

ماکیاژەکەت لە ئارەقکردنەوە بپارێزە
بەشێکی زۆری خانمان بەدەست ئارەقەوە دەناڵێنن لە هاویناندا، بەهۆی تێکچوونی ماکیاژەکەیان و هاتنە خوارەوەی بە ڕووخساریاندا، ئەم کێشەیەش چارەسەری ئاسانە و شارەزایانی بواری جوانکاری چەند ڕێنماییەک بڵاودەکەنەوە.
1-پێش بەکارهێنانی ماکیاژ کلێنسی پاکەرەوە بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستەکەت هەڵمژێت.
2-بەکارهێنانی تووەنەر بۆ پاککردنەوەی دەموچاو داخستنی کونیلەکان و کەمکردنەوەی زەیتی سروشتی پێستەکەت، چونکە پێستەکەت ئارام دەکاتەوە ناهێڵێت سوربێتەوە، پێش بەکارهێنانی ماکیاژ.
3-سەرجەم کەلوپەلەکانت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگرە، بۆ ئەوەی کاتێک بەکاریدەهێنیت پێست ئارام بکاتەوە.
4-لەکاتی بەکارهێنانی ماکیاژدا هەرگیز دەست بەکارمەهێنە، چونکە ماکیاژەکەت تێکدەدەت و بەشێوەیەکی جوان بڵاونابێتەوە.
5-ڕەنگی سەر کوڵمی ئارام و مات هەڵبژێرە، چونکە دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ.
6-لەدوای تەواوبوونی ماکیاژەکەت، کەمێک بۆدرەی تایبەتی ڕوخسار بەکاربهێنە بۆ جێگیربوونی ماکیاژەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەرەوە.


خەندان
Top