پیاگیت لوتكەی جوانی ئێكسسوارەكانە

پیاگیت لوتكەی جوانی ئێكسسوارەكانە
ئێكسسوارەكانی هاوینە، مانای جوانی و ناسكی دەبەخشن، ئامرازێكن بۆ جوانی و رازاندنەوەی دەست و مەچەك و گەردن و بەرۆك، لە شێواز و دیزایندا سەرنجڕاكێشن، گەرمای هاوینە ون دەكەن و سەرنجی هەمووانیش رادەكێشن، كە خۆیان لە گوارە و ملوانكە و بازن و ئەڵقە و ئەنگوستیلە و كاتژمێردا دەبیننەوە و لە چەندین رەنگی جۆراوجۆر و هەمە چەشنن، بە بریقە و رەنگدانەوە و تیشكدانەوەدا جوانیت دەڕازێننەوە و شیاوی پۆشینە. هەر بۆیە ماركەی (پیاگیت – Piaget) چەندین ئێكسسوار و كەرەستەی جۆراوجۆری خستوونەتەڕوو، كە جێگەی بایەخی هەموو خانمێكە، ئەو كەرەستانەی ئەو ماركەیەدا دەركەوتوون، لە دیزاینی بە بریقە و رەنگدانەوەیە، تا هۆكارێك بن لە رەنگدانەوەی تیشكی هەتاوی هاوینە، گوارەی بە بریقە و كاتژمێری شێوە گەورە و بازنی پان و ئەڵقەی نەخش ورد و ملوانكەی شێوەی ئەستێرە و مەچەك بەندی شۆڕ، مۆدی ئێكسسوارەكانی هاوینەن و لوتكەی جوانیش لە خۆ دەگرن.
Top