ماكیاژی رەنگاوڕەنگ

ماكیاژی رەنگاوڕەنگ
زۆربەی ئافرەتان شەیدای ماكیاژكردن و ئارایشتی پرچیانن، ماوە ماوە مۆدی ماكیاژەكەیان لە رەنگێك بۆ رەنگێكی دیكە دەگۆڕن، هەموو شێوازەكانیش لەلایەن ئارایشتكاران و پسپۆڕانی جوانكاری ئامادە دەكرێن، ئەوەتا كچە ماكیاژكەرێكی فنلەندی بە ناوی (لیكسی لازار)، سەیرترین شێوازی ماكیاژی بۆ خانمان داناوە، رەنگە هەموو كەسێك نەتوانێت ئەو ماكیاژە بكات، بەڵام لە داهاتوودا لەوانەیە ببێتە مۆدێكی بەناوبانگ و جیهانی، ماكیاژەكە تۆخ و پڕ رەنگە، ئاخۆ ئەوەی ئەو ماكیاژە بكات، دەبێ دانە رۆژێك خەریكی لێدانی رەنگ و بۆیە بێت، هەروەها ئایا كچان دەتوانن ئەو جۆرە ماكیاژە بۆ خۆیان بكەن و بچنە شوێنە گشتییەكان.
Top