چۆن پرچت لە لوولبوون دەپارێزیت؟

چۆن پرچت لە لوولبوون دەپارێزیت؟
زۆربەی ئافرەتان رۆژانە لە هەوڵدان تا پرچێكی نەرم و خاویان هەبێ، تەنانەت ئەو گرفتە كاتێكی زۆر لە خانمان دەبات بەوەی كە هەردەم خەریكی ئارایشتكردن و داهێنانی پرچیان دەبن، ئەوانەی پرچیان خاوە، دەتوانن بە كەمترین ماوە قژیان خاو بكەنەوە، بەڵام ئەوانەی پرچیان لوول و زوو زوو گنجی دەبێت، پێویستیان بە چەند هەنگاوێكە تا لەو كێشەیە رزگاریان بێت. واچاكە سەرەتا بزانیت ئەو هۆكارانە چین كە پرچت گنجی و لوول دەكەن، بەركەوتنی بە هەوای وشكە، یان جۆر و شێوازی شووشتنە، ئاگاداری شانەكانی ئارایشتیشت بە كە دەبێ دانەی شانەكات فراوان و گەورە بن، چونكە هەندێكیان لەگەڵ پێكهاتەی پرچت ناگونجێن و بەمەش جوانی قژت دەشێوێنن، ئەوەندە پرچت مەخەرە بە ئامێری سیشواری، باشترە لە كورتترین ماوەدا سیشوارەكەت تەواو بكەیت، كاتێك كرێمی پرچ بەكاردەهێنێت، وا چاكە راستەوخۆ دابەش و شانەی بكەیت، بۆ شووشتنی پرچ، سابوونی كەوانە بەكاربهێنە هەروەها شامپۆكانیشت با لەگەڵ جۆری پرچ و پێستت گونجاو بێت، رۆژانەش ئارایشت و داهێنانی پرچت بیر نەبێت و دوای جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانە، لە ئەنجامدا ئاشنای جوانی و نەرم و خاوی پرچت دەبیت.
Top