- رووخان ئەو كەسەی لە خەودا ببینێ خانووێك یان باڵەخانەیەكی كۆن دەڕوخێنێ تووشی شەڕ و ئاژاوە و خەم و خەفەت دێت، ئەگەر لە خەودا ببینێت بەشێكی خانووەكەیان رووخاروە واتە لەو ماڵەدا كێشە و گرفت روودەدات، ئەگەر ئافرەت لە خەودا شوێنێك بروخێنێت، واتە كێشە و ناخۆشی بۆ كەسانی دەوروبەری دروست دەبێ و دەبێت وریا و چاوكراوە بێت، ئەگەر پیاویش لە خەودا شوێنێك بڕوخێنێت، مانای ئەوەی لە كارەكەی تووشی ماندووبوون و هیلاكی دەبێت، رووخان بە مانای خراپە دێت، ئەگەر لە خەودا ماڵ و شوێنی كەسانی دیكەت رووخاند، مانای كێشەتان لەگەڵ ئەو كەسانەوە بۆ دروست دەبێت.