مۆد و كەرەستەكان لە هەر وەرزێك و بۆنەیەكی تایبەت بە شێوازی تازەوە دەردەكەون، ئەوە جگە لەوەی كە كچان و ئافرەتان خۆڕسكانە گۆڕانكاری بەسەر مۆدەكانیادا دەهێنن، هەر بۆیە ماركەی (بووربێری- Burberry) بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە، كۆمەڵێك مۆدی جۆراوجۆری لە بەرهەمە تازەكانی ئامادەكردووە، كە تایبەت بێت بەو مانگەوە، بەرهەمەكانی بووربێری زیاتر لە كەرەستە و كەل و پەلی جوانكارییە، ئەمجارەشیان جانتایەكی بە نەخشی بۆ كچان و خانمان ئامادە كردووە، جانتا تازەكەی برووبێری لە نمایشگەری (پاتچۆرك - The Patchwork) نیشان دراوە، كە جانتاكە لەسەر شێوازی نەخشی كۆن و ئایینی و باڵندەی بچووكدا هاتووە، تا كەرەستەیەكی تایبەت بێت لە دەستی خانماندا، كە لە رۆژ و شەوانی رەمەزاندا بچنە دەرەوە و ئەو جانتایەیان بە دەستەوە بێت، جگە لەوەی شێوەی دەرەوەی جانتاكە بە ئێكسسواری مەعدەن و تەرتەر و كریستاڵ رووپۆش كراوە.