هەموو چەشنە جلێك، جێگەی جوانیت دەبن، ئەگەر بزانی بەپێی شێوە و قەبارە و مۆدەی خۆت لەبەریان بكەیت، بەڵام زۆر جار خانمان دوودڵ دەبەن لە مۆدەی كۆنی جلێك كە ئێستا بیانەوێت لەبەری بكەنەوە، وادەزانن جاران جوانتر بوو نەوەك ئێستا، ئەگەرچی جلی ئێستا زیاتر كورت و بەرەو تەسكبوونەوە دەچێ، بەڵام ناكرێ مۆدی جلی درێژ و فراوان فەرامۆش بكەین، چونكە ئەوانیش هاوشێوەی جلی مۆدە تازە سەرنجڕاكێشن، ئەگەر مۆدە جلێكی پێشوو لەم سەردەمەدا لەبەر بكەی، رەنگە جوانتر دەربكەویت. تەنوورەی درێژ، ئەگەرچی مۆدی پێشووە، بەڵام تائێستاش جوانی خۆی لە دەست نەداوە و كچان و خانمان لەبەری دەكەن، هەروەها لە مۆدەی ئێستا چەندین شێوازی تازەی جوانتر لە شێوازی جارانی دروستكراوە، كە دەكرێت لەگەڵ جلی جۆراوجۆری سەرەوە لەبەر بكرێن، وەك: بۆدی و كراس و بلووز، چونكە تەنوورە لە شێوەدا كراوە و فراوانە، هەر بۆیە لەگەڵ هەموو جلێك رێكدەكەوێت، هەوڵبدە ئەو مۆدە كلاسیكە تاقی بكەیتەوە و بە تەنوورەی درێژ جوانیت پتر بكەیت.