زۆربەی ئەو خشل و مرواری دەست و مەچەكی جاران، ئێستاش باوە لەلایەن كچانەوە لە دەست دەكرێن، ئەگەرچی زەمانێكە لە نێو خانمان و ئافرەتانی كورد، گرنگیان بە خشل و دەستبەندی مەچەك و دەست داوە، ئێستاش كچان و خانمان گرنگی تەواو بە خشل و دەستبەند دەدەن، هەموو ئەو جۆرە ئێكسسوارانەش جێگەی سەرنجن و دەستت جوان و نەخشین دەكەن.ئەو ئێكسسوارنەی لە دەست و مەچەك دەخرێن زۆرن، هەندێكیان لە شێوەی بازن و دەستبەند و ئەڵقە و ئەنگوستیلەن، هەندێكی دیكەش لە دەست دەبەسترێن، كە ئەوانە مۆدەی ئێستایە، زیاتر كچان ئەو جۆرە دەستبەندە لە دەست دەكەن، تەنانەت ئەو دەستبەندەش جۆرێكی لە دەست دەبەسترێت بە داو، جۆرێكی دیكەشی لە شێوەی بازن لە دەست دەكرێت، هەموو ئەوانەش مۆدەیەكی نایابن لە جوانی دەستتدا، هەر بۆیە یەكێك لەو شێوازە دەستبەندانە لە دەستت بكە.