زۆربەی خانمان خولیای پرچێكی جوانن كە وەك ئاوریشم بەسەر شانیان بێتە خوارەوە، لە نەرمیشدا وەك لۆكە نەرم بێت، وەك گولە سنۆبەر بۆن خۆش و عەتردار بێ، هەمیشە دەگوترێ: جوانی ئافرەت لە چاوێكی گەش و قژێكی ئاڵە، هەر ئەوەشە وایكردووە كە كچان ئەوەندە گرنگی بە سەر و پرچیان بدەن، لەگەڵ تازەترین مۆدەدا، پرچیان هاوشێوەی مۆدە تازەكانی جیهان بكەنەوە و بە نازەوە پرچیان خزمەت بكەن، ئیدی دەتوانن پرچیان لەسەر ئەو شێوازەی پڕ بە دڵیانە خاوی بكەن، لە سەرەتای هەر ساڵێك كۆمەڵێك شێوازە پرچی تازە دەردەكەون، وەك سەرەتای مۆدە بۆ ئەو ساڵە، لە كاتێكدا كچان زیاتر بە مۆدی پێشوو هۆگر بوونە، بەپێی بیر و رای پسپۆرانی پرچ، وادیارە پرچی لوولیان كردۆتەوە ئامانج تا لە ساڵی (2015)ەدا، ببێتە لوتكەی مۆدەی تەسریحە پرچ، لە كاتێكدا پرچی هەموو كچان لوول نییە، كەچی دەتوانن ئەوەی خواستی لوول بێت، بە ئامێری لوولەی پرچ، پرچی جوان لوولە بكات و لە نێو هاوڕێكانیدا سەرنجڕاكێش و جوانتر بێت.