شێوازە ماكیاژێك بۆ هەمووان

شێوازە ماكیاژێك بۆ هەمووان
شێوەی ماكیاژ گەڵێك چەشنی هەیە، زۆربەی كات كچان سەرلێشێواو دەبن لە هەڵبژاردنی ماكیاژێك تا روخساریان پێی جوان و رازاوە بكەن، ماوە ماوەش بیر لە گۆڕینی ماكیاژەكەیان دەكەننەوە بە مەبەستی تازەگەری و دانانی شێوەیەكی تازە. ئەو ماكیاژە تازانە بە رەنگی جۆراوجۆر بەناوبانگن، تەنانەت سێبەر و پشتەچاوی جوانیشی بۆ دانراوە، كچانیش كە ئەو ماكیاژانە دەبینن، دڵیان دەفڕێ لە خۆشییان ئاخۆ كامەی جوانە بەسەر دەم و چاویان. لە مۆدەی تازەی ماكیاژدا ، جۆرێكی باو دەركەوتووە و جێگەی بایەخی زۆربەی كچان و خانمانە، تەنانەت ئەوەندە ناسكە، كە هەر كچێك ئەو شێوازە ماكیاژە بكات، لێ جوانە و بە دڵی دەبێت. ئەو ماكیاژە پێدەگوترێت (ئیستی لەودەر)، كە شێوازی نەرمە بە ماكیاژی پڕ رەنگ ناسراوە، چونكە رەنگی ماكیاژە نە ئەوەندە زۆرە تا نەشیاو بێت، نە ئەوەندەش كەمە كە ون بێت، ئەوەی لەم وێنانەوە دەبینن چەندین شێوازی جۆراوجۆری ئەو ماكیاژەیە كە كچان و خانمان دەتوانن بیكەن.
Top