ئەمساڵیش وەك هەموو ساڵێك پێشبڕكێ شاجوانی جیهان بەڕێوەچوو، زۆربەی پێیان وابوو كە شاجوانی بەریتانیا نازناوەكە دەبات، كەچی لە دوای كێبڕكێیەكی توند نێوان (121) شاجوانی وڵاتانی جیهان، لە كۆتایی نازناوەكە درا بە شاجوانی باشووری ئەفریقیا (رۆلین سێتراوز)، پێشبڕكێیەكە لە شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئەو كچە شۆخە تەمەنی (22) ساڵە و درێژی باڵای دەگاتە (177) سەنتیمەتر، كچێكی ناسك و جوانە، دەم بە خەندە و خوێن شیرین، جگە لەوەش لە بواری پزیشكیدا دەخوێنێت، جێگەی باسە هەر یەكە لە شاجوانی فلیپین و هەنگاریا و ئەمریكا بە بەرشاجوان دەستنیشان كران، لە ماوەیەكی داهاتووشدا هەمان ئەو پێشبڕكێیە دەكرێت، بەڵام ئەمجارەیان بۆ شاجوانی گەردوون.