کاریگەرى ماكیاژ بۆ جوانی پێستی دەم و چاوت

کاریگەرى ماكیاژ بۆ جوانی پێستی دەم و چاوت
زۆر جار خانمان بە دەست گرێ و وردە خاڵ و پەڵەی رەشی پێستی دەم و چاو دەناڵێنن، تەنانەت دڵگرانیش دەبن پێوەی، كاتێك ئەو گرفتانەش لە روخسارتدا دەبن، هەست بە تێكچوونی جوانیت دەكەی، بەڵام ناكرێ دەستبەرداری جوانیت بیت، بەڵكو وا باشە لەم چەند هەنگاوانەدا ئەو گرفتانەی پێستی روخسارت بشاریتەوە، ئەوەش لە رێگەی بەكارهێنانی كەرەستەی ماكیاژ :
- بۆ لەناو بردنی پەڵەی رەش، دەتوانی قەڵەم بۆیەی روخسار (كۆنسیلەر) بەكاربهێنی، كە دوو جۆری هەیە یەكێكیان شلە و ئەوەی دیكەش پەیتە، وا باشە بەیانیان شلەكە بەكاربهێنی تا زۆر بە روونی دیار نەبێت و پەڵەكانیش بشارێتەوە.
- دوای لێدانی بۆیەی كۆنسیلەر، دەتوانی تەبەقەیەك لە كرێمی ئەساس لە روخسارت بدەی، لە ئەنجامدا بە هۆی كۆنسیلەر و كرێمی ئەساس، روخسارت بە دوور دەبێت لە پەڵەدا، هەردەم وا باشە كرێمی ئەساسی شل بەكاربهێنی، پاشان بە فڵچەی ماكیاژ پەرتی بكەیت.
- لێدانی پۆدرە لە روخسارت، ئەویش بەشێكی زۆری گرفتی پێستت دەشارێتەوە، وریا بە لە بەكارهێنانی پلەی نمرەی پۆدرە، تا كاریگەری نەشیاوی نەبێت بۆ سەر پێستی روخسارت.
- قەڵەم كل، دەتوانی زۆربەی كات قەڵەم كلی رەنگ رەش و شین لە پێلووی چاوەكانت بدەی، وا چاكە هێڵێكی درێژی بەرەو هەوراز لە نێو چاوەكانت بكێشی، هەروەها هێلێكی دیكە لەلای دەرەوەی چیوە چاو بكێشە تا هاوسەنگ و یەكسان بن.
هەندێ جار تێبینی دەكەی كە پشتە چاوت، تووشی چرچ و لۆچی بچووك هاتوون، یان وردە خاڵی بچووكی لەوێدا دەبینی، واباشە بۆ شاردنەوەی ئەو گرفتانە سێبەر (شادۆ) بەكاربهێنی، كە رەنگی كراوە لە رۆژدا لێبدە و لە شەویشدا رەنگی تاریك بەكاربهێنە.
Top