باڵابەرزترین كچی جیهان ببینە

باڵابەرزترین كچی جیهان ببینە
ساڵانێكە لە جیهاندا كچان و ئافرەتانی بەژن و باڵادرێژ دەردەكەون، پێشتر دەگوترا هەردەم پیاوان درێژترن لە ئافرەتان، ئەوەتا خانمێك ناوی (ئەناستازیا ستراشیفیكایە)، تەمەنی (18) ساڵە و هەمان كات درێژترین كچە لە نێو كچانی جیهاندا، دوای بەشداری كردنی ئەناستازیا لە پێشبڕكێ شاجوانی وڵاتی رووسیادا، وا بۆیان دەركەوت كە باڵای ئەوەندە درێژە هیچ كچێكی دیكە ئەو بەژنەی نییە. درێژی ئەناستازیا دەگاتە (218) سەنتیمەتر، بە تەنیا درێژی قاچی ئەو كچە شۆخە دەگاتە (116) سەنتیمەترە، لە كاتێكدا كچە نمایشكاری بەریتانی هاتە دەنگ و لە بارەی قاچی ئەناستازیا گوتی: پێموایە قاچەكانی من درێژترن لە قاچی ئەناستازیا، چونكە ئەوەی من (119) سەنتیمەترە، ئەگەر باوەڕیش ناكەن دەتوانن قاچمان پێوانە بكەن، لە راستیدا وادیارە بەشی سەرەوەی جەستەی ئەناستازیا درێژترە و هەر بۆیە ئەو نازناوەی پێ دراوە.
Top