ئەوەی بیەوێت داهێنانێك بكات، دەتوانی لە سادەترین كەرەستە كارێكی وا بكات كە دەوروبەر سەرسام بكات، دیشلەمە و شەكر لەگەڵ چای نۆش دەكرێن، شێوەی چوارگۆشە و بچووكە، بەڵام ئەگەر جارێك لە شوێنێك بووی و دیشلمەیەكیان بۆت هێنا وەك بلۆك وابوو، سەرسام مەبە و مەڵێ ئەمە چییە، چونكە ئەوەتا دیشلەمەی شەكر لە شێوەی بلۆك دروست كراوە، تەنیا ئەوە نەبێ رەنگی سپییە و بلۆكیش رەساسیە.