كراسێك لە شێوەی پەڕ و تووكی باڵندە

كراسێك لە شێوەی پەڕ و تووكی باڵندە
وەك داكۆكی كردن لە ماف و جوانی پەڕ و تووكی باڵندە، ئەو خانمە ئەمریكییە هەڵساوە بە لەبەر كردنی كراسێك كە هاوشێوەی ریش و تووكی باڵندە وایە، (دیانا رۆس) ئەو خانمە گۆرانیبێژە ناودارەی لە ئەمریكا دەژی، دوای ئەوەی بەشداری كرد لە خەڵاتی میوزیكی ئەمریكی كە لە شاری لۆس ئەنجلوس ئەنجام درا، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە دیانا بە خۆی و جلە سەیرەكەی ئامادەی رێوڕەسمەكە بوو، تەنانەت بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی ئامادەبووان، ئەوەش وایكرد كە جەماوەرێكی زۆر لە خۆی كۆبكاتەوە بۆ وێنەگرتن و تەماشاكردنی جلە سەیرەكەی، جلەكەی لە (ئەڵماس) بۆی نەخشێنراوە، ئەوەی جێگەی سەرنجی هەمووانە، بەشێكی كراسەكەی لە ریش و تووكی راستەقینەی باڵندە دروست كراوە.
Top