هەنگاوەكانی بەر لە هاوسەری و زەماوەند

هەنگاوەكانی بەر لە هاوسەری و زەماوەند
ئەو كچ و خانمانەی ئێستا خەریكی ژیانی هاوسەرینن، یان ئەوانەی ئێستا لە سەروبەندی خۆ ئامادەكردنن بۆ رۆژی زەماوەند و هاوسەریان، هەروەها بۆ ئەو كچانەی بیر لەو رۆژە دەكەننەوە كە لە داهاتوودا ببن بە بووكێكی شۆخ، بەر لە هەنگاونان بۆ ئەو كارە، چەندین رێنمایی و بنەما هەن، كە كچان و خانمان دەتوانن سوودیا ن لێ ببینن و لە ئێستاوە شارەزای بن، كە چەند هەنگاوێكی گرنگە بەر لە زەماوەند دەبێ بەجێ بەگەینرێن، كە ئەوانەن :
- دوای رەزامەندیت لەسەر شاسواری خەونەكانت، سەرەتا بیر لە پاراستنی پێستت بكەوە، وا چاكە بەر لە (3) مانگ لە رۆژی زەماوەند، ئاگاداری پێستت بیت، ئەگەر زانیت لە دەم وچاوت پەڵە و وردە خاڵ هەن، دەبێ سەردانی بنكەكانی جوانكاری بكەی بۆ چارەسەر.
- دەست نیشانی پێشوەختە بۆ كراسی بووك، كە زۆربەی كچان ئەو كارە فەرامۆش دەكەن تا چەند رۆژێك بەر لە ئاهەنگ، ئەوكاتەش كراسێكی وایان دەست ناكەوێت ئەوەی بە دڵیانە، بۆیە چاكتر زوو دەستنیشانی بكەی بۆ خۆت.
- بەر لە زەماوەند، دەبێ ماوەیەك پشوو بە پێستت بدەی، بە تایبەت پێستی دەم و چاوت، كە بۆ ماوەیەك ماكیاژی كەم بەكاربهێنە، تەنانەت ئەگەر توانیت ماوەیەك ماكیاژ نەكەی، جگە لەوەش لەم ماوەیە تووشی دوو دڵی و نیگەران و عەرەقە رژان دەبێ، بۆیە با ماكیاژت لەم ماوەیە كەم بێت.
- گوڵی دەستت لە بیر مەكە بۆ رۆژی ئاهەنگ و زەماوەند، چونكە بەشێكی گرنگە لە جوانیت و زیاتر دەست و بازووت رازاوەتر دەكات، هەروەها گوزارشتیش لە ناسكی و شۆخی تۆ دەكات.
- هەوڵبدە بەر لە زەماوەند، زوو زوو روخسارت بشێلە، تەنانەت شەوانە بەر لە نووستن مەساج بۆ دەم و چاوت بكە، تا دەم و چاوت هەردەم بە بریقە و گەش بێت.
- لەم ماوەیەی بەر لە ئاهەنگ و هاوسەرگیری، تووشی دوو دڵی و دڵ توندی دەبیتەوە، ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە و بەسەر هەموو كەسێكدا دێ، بۆیە هەردەم هەوڵبدە هێمن و لەسەرخۆ بیت.
- گەشبین بە داهاتووت و چونكە خۆشی و شادی بەڕێوەیە، بەم جۆرە دەبیتە بووكێكی شۆخ لە رۆژی ئاهەنگ و زەمناوەندا.
Top