گەورەترین خەنجەر

گەورەترین خەنجەر
گەورەترین خەنجەر

ھونەرمەندێکی شیشانی کە لە شاری (دوبەی) لە ئیمارات نیشتەجێیە، رووکاری پێشەوەی ماڵەکەیخۆی گۆڕیوە بۆ وێنەی خەنجەرێکی گەورە و بەپێی پێوانەکردنیش ئەم خەنجەرەیە گەورەترین خەنجەرە لە جیھاندا. ئەم ھونەرمەندە شیشانییە ناوی (عیماد گلگای)یە و پسپۆری بواری کەلەپوورە و لەبارەی ئەم کارەشی دەڵێ: (من عاشقی ھونەرم و بەتایبەتیش کەلەپوور، زۆریش شمشێر و خەنجەر و پارچەی دیکەی کەلەپووری دروست دەکەم. لە دوبەی بەم خەنجەرە بەشداریم لە یەکێک لەو ڤیستیڤاڵانە کردووە کە لە بواری کاری ھونەریی سازکراوە). شایانی باسە ئەم ھونەرمەندە شیشانییە ئەم خەنجەرەی بەماوەی سێ مانگ دروستکردووە و درێژی خەنجەرەکەش دوو مەتر و ٦٥ سانتیمەترە و کێشی ١٠٠ کیلۆگرامە و لە جۆرە دارێکی دەگمەن و پۆڵا دروستکراوە.
Top