رەنگی بریقەدار بۆ لێو

رەنگی بریقەدار بۆ لێو
پێشتر دەگوترا كە جوانی خانمێكی شۆخ لە چاو و برۆیدایە، بەڵام ئێستا پسپۆڕانی جوانكاری بەشێكی دیكەشیان خستۆتە سەر چاو و برۆ، ئەوەش سەرنج و جوانی لێوە. جوانی لێو هەر لە رەنگەكەیدا نییە، بەڵكو دەتوانین بڵێین شێوازی هێلكاری لێو و نەخشی سەرەكی لێو، بە هێزی جوانی لێو دابنێین. بۆ هەر وەرزێكی ساڵیش دەبێت جۆرە رەنگێك بۆ لێو دابنێن، هەروەها دەبێ خانمان تێبینی ئەوەش بكەن كە هەڵبژاردنی رەنگ بۆ لێو لە كاتێكدا بۆ كاتێكی دیكە جیاوازە، بۆ نموونە ئەگەر رۆژێك وا رێكەوت دەچیتە زەماوەندێك، دەبێ رەنگێكی تۆخ هەڵبژێری بۆ لێوت، پێچەوانەی ئەو حاڵە، ئەگەر رۆژێك سەردانی ماڵە خزمێكت هەبوو، پێویست ناكات رەنگی لێوت تۆخ بێت، بەڵكو وا چاكە رەنگەكە كراوە و سادە بێت. لە مۆدی تازەی رەنگی لێو، كە لەو كاتەدا لە لێو دەدرێ، زیاتر رەنگی تۆخ و بەبریقەیە، ئەو رەنگانەی بریقەی زۆرە و تەنانەت ئەگەر دەرمان بریقەشی لێنەدەی، هەر خۆی بریقەی خۆی دەداتەوە، رەنگەكانی سووری جەرگی، پەمەیی تۆخ، قاوەیی، بریقەیان لە خۆیانە، بەڵام ئەگەر دەرمان بریقەشت بەكارهێنا، ئەوە لێوت سەرنجڕاكێشتر و جوانتر دەردەكەوێ.
Top