به‌ هه‌ڵه شووی به‌ براكه‌ی خۆی كردووه‌

به‌ هه‌ڵه شووی به‌ براكه‌ی خۆی كردووه‌
به‌ هه‌ڵه شووی به‌ براكه‌ی خۆی كردووه‌
كچ و كوڕێكی به‌ڕازیلی پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت خوشك و بران.

ئادرینای ته‌مه‌ن 39 ساڵ، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیندرۆی 37 ساڵدا ده‌كات و دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی كه‌ شووی پێكردووه‌ برای خۆیه‌تی.

ئه‌م ڕوداوه‌ش پاش ئه‌وه‌ ڕووی داوه‌ كه‌ ئه‌م ژن و مێرده‌ به‌ منداڵی دایكیان وازی لێهێناون و به‌ هه‌تیوی گه‌وره‌ بون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئادرینا بڕیار ده‌دات به‌دوای دایكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا بگه‌رێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دایكی ئه‌و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌شیه‌تی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر زانیبویان كه‌ دایكی هه‌ردوكیان ناوی ماریایه‌و به‌ منداڵی وازی لێهێناون.

به‌ڵام ئه‌م خوشك و برایه‌ ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه‌و وه‌ك ژن و مێرد ده‌مێننه‌وه‌، ئادرینا ده‌ڵێت"ئێمه‌ یه‌ك دنیا پلانمان هه‌یه‌ پێكه‌وه‌ جێبه‌جیێ بكه‌ین، هیچ شتێكیش لێكمان جیاناكاته‌وه‌ مردن نه‌بێت"
Top