ماوە ماوە، مۆدی تازەی رەنگ و ستایل و نەخشی نینۆكی پەنجەی دەست و پێی خانمان دەردەكەوێ، ئەوانیش بە پەرۆشەوە، یەكێك لەو ستایلانە هەڵدەبژێرن و پەنجەیان پێ دەڕازێننەوە. تۆش وەك كچێكی شۆخ و شەنگ، هەوڵبدە یەكێك لە مۆدە تازانە لە پەنجەی نینۆكەكانت بدەی و دەوروبەرت بە جوانی نینۆكەكانت مەست بكەی. ئەو ستایلە تازەیە، زیاتر لە رەنگی كراوە خۆی دەبینێتەوە، واتە رەنگەكانی : سپی، سوور، زەرد، پەمەیی، شینی ئاسمانی. ئەو رەنگانەش نینۆكت جوانتر و رازاوەتر دەكەن، بەڵام دەبێ بزانی لەگەڵ چ جۆرە جلێك یان بەشێكی دیكەیان هاوڕەنگ دەكەیت، هەندێك لە كچان، سوود لە هاوڕەنگیی نێوان نینۆك و رەنگی لێو دەبینن، هەندێكی دیكەش لەگەڵ پشت چاو رێكی دەخەن، تەنانەت بەشێكی دیكەش لەگەڵ رەنگی جل و بەرگ تێكەڵ بە یەكتری دەكەن. بەڵام كچان و خانمان دەبێ ئەوە بزانن كە چ جۆرە رەنگێك لە نینۆكیان دەدەن كاتێك دەچنە زەماوەندێك یان بۆ چوونە سەر كاریان، واچاكە رەنگێك بێت، كە لەگەڵ شوێنی كاردا گونجاو بێت، لە مۆدی پاییزدا چەندین رەنگی جۆراوجۆر هەن، كە كچان دەتوانن لە پەنجەیان بدەن، وەك : قاوەیی، زەردی گەڵای دار، سوور، پەمەیی، سووری جەرگی.