بەهۆی نا ڕێكی و ناخۆشی رێگای (كامینتۆی دێل رەی) لە باشووری ئیسپانیادا، (5) كەس گیانیان لە دەست دا لە كاتی پەڕینەوەیان بەسەر ئەو پردە رێگە شاخاوییەدا، دوای ئەوەی ساڵانێكە ئەو رێگایە داخراوە، تا لەسەر داوای زۆربەی گەنجان، رێگای مەرگ دووبارە بە رووی گەشتیاران و ئەوانەی حەزیان بە مردنە كرایەوە. ئەو رێگەیە تەسك و ترسناكە دروس كرابوو بۆ وەستای چاككەرەوەی رێگای شەمەندەفەر، بەڵام دوای ئەوەی ئەو رێگایە هاتوچۆی بەسەردا ناكرێت و قەدەغە دەكرێ، دواتر لەلایەن گەنجان و گەشتیاران دەبێتە حەزێكی بە ترس و خوو گرتنێك بە تێپەڕ بوون بەسەر ئەو رێگەیە، تا بگەننە بناری شاخێك، كە لە نێو ئەو شاخە بەردینەدا، كافتریا و قاوەخانەیان كردۆتەوە، ئەمەو رۆژانە چەندین كەس بەسەر ئەو رێگە ترسناكە لە نێوان ژیان و مردندا تێپەڕ دەبن، جگە لەوەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە خۆیان بێ بەری كردووە لەوەی خەڵك لە سەر حەز و بەرپرسیاریەتی خۆی بەسەر ئەو رێگایەدا دەپەڕێتەوە، چونكە ئەوان قەدەغەیان كردبوو، جگە لەوەش خەڵكیش دەیانەوێ خووی خۆیان بەو رێگا ترسناكە بێننەدی.