پەیكەری شكۆدار لە لم

پەیكەری شكۆدار لە لم
لەبەر ئەوەی وڵاتی ئێمە سەرچاوەی ئاوی كەمە و بە دەریای گەورە دەورە نەدراوە رەنگە بە شێوەیەكی زۆر ئاشنای ئەو هونەرانە نەبین كە لە قەراغ دەریاكان بە لم دروست دەكرێت، بەڵام ئەو وڵاتانەی كە لمیان زۆر جار لە بیایان بێت یان كەنار دەریاكان ئەوا هونەری پەیكەری لمین لەو شوێنانە برەوی پێدەدرێت لە سەرەتادا هونەرمەندەكان بیرۆكەیان نەبوو پەیكەری گەورە لە لم دروست بكەن، چونكە كارێكی زۆر قورسە و لێهاتوویی دەوێت، تەنها منداڵ و هەرزەكارەكان لە كەناری دەریاكان یاریان بە لم دەكرد و شێوەیان لێوە دروست دەكرد، بەڵام ئەوە بوو بە بیرۆكەیەك بۆ ئەوەی هونەرمەندان چەندان پەیكەری شكۆدار و ناوازە و سەرنجڕاكێش دروست بكەن ئەمانە بەشێكن لەو كارە مەزنانەی كە رەنگە باوەر نەكەین چۆن لە لم دروست كراون.
Top