پرچی رەنگاورەنگ !

پرچی رەنگاورەنگ !
كچان و خانمان، زۆربەیان حەز بە گۆڕین و جوان كردنی رەنگی پرچیان دەكەن، بۆیە ماوە ماوە رەنگی پرچیان بە پێی خواست و حەزی خۆیان دەگۆڕن، ساڵانێكە مۆدی رەنگی پرچ جێگیرە، رەنگە جار جار لە تێكەڵی دوو رەنگەوە بێت، كە لە تەسریحەیەك دوو رەنگ بەكاردەهێنن، (كایتی پێل) ئەو كچەی پسپۆرە لە بواری رەنگ و تەسریحەی پرچ، شێوازی تازەی بۆ رەنگی پرچ دۆزیوەتەوە، ئەویش بە بەكارهێنانی زیاتر لە رەنگ و دوو رەنگێك، كە لە پێشوودا باو بوو، هەر بۆیە ئاماژە بە مۆدی داهاتووی پرچ دەكات، كە پرچی رەنگاورەنگ بێت، واتە وەك پەلكەزێڕینەیەك لەسەر سەری كچانەوە رەنگ بداتەوە، مەبەستی ئەو خاتوونە لەوەدایە، هەر كەسێك رەنگێك یان دووانی بە دڵە، بۆیە پرچی رەنگاورەنگ دەهێنێتە كایەوە، تا هەموو رەنگەكان لەسەر سەر و پرچی كچان و خانماندا بریقە بدەننەوە و كە رەنگە لە داهاتووشدا ببێتە مۆدێكی جیهانی و لێرەش كچان پرچیان رەنگاورەنگ بكەن.
Top