دەگوترێ جیاوازی تەمەن لە (5 تا 10) ساڵ بۆ هاوسەران شتێكی ئاساییە و دەكرێ كوڕ تەمەنی بەو رادەیە لە كچێك زیاتر بێت كە پێكەوە ژیانی هاوبەش و هاوسەری دەستپێدەكەن. بەڵام ئەو ملیاردێرەی وڵاتی نەمسا (ریشارد لۆگنەر)ی تەمەن (81) ساڵە ئەو هاوكێشەیە دەگۆڕێت، دوای ئەوەی كچێك رازی دەكات كە هاوسەرگیری لەگەڵدا بكات، كەچی كچەكە (57) ساڵ تەمەنی لە خۆی بچوكترە، وەك خۆی دەڵێت: تەمەن گرنگ نییە لەلام، گرنگ ئەوەیە كەسێكم بە دڵ بێت و ئەویش منی بە دڵ بێت.