ئەگەر سەیری ئەو وێنانە بكەی، رەنگە ترسناك بن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا شێوەیان سەرنجڕاكێشە، لەوانەشە خەڵك بپرسن ئەوە شێوەی چییە و چ وەحشێكە؟ بەڵام ئەوانە ئەو گیاندار و باڵندە بچووكانەن كە رۆژانە بەسەر سەر و دەم و چاومان دەكەون، یان ئەوانەن كە رۆژانە بەرچاومان دەكەون، وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (گریك وارفۆرد)، چەندین وێنەی نزیكی بە مێش و مەگەزی جۆراوجۆر گرتووە، ئەو زیاتر ئامێری زوومی كامێرای بەكارهێناوە و وێنەكە چەندین جار لە گەورە كراوەتەوە، مەبەستی ئەو وێنەگرە لەوەیە كە چیتر لە مێش و مەگەز نەترسین، بەتایبەت ئەوانەی لە ماڵەكان و شوێنی كاركردنمان دەبینرێن وەك: پەپوولە، مێشووڵە، هەنگ، تەیارۆكە و هتد..