دروستكردنی تابلۆ لە كێڵگەی برنج

دروستكردنی تابلۆ لە كێڵگەی برنج
ژاپۆن، ئەو وڵاتە پێشكەوتووەیە كە لە تەكنەلۆژیا و داهێنانی تازە بەناوبانگە و بیر لە هەموو شتێك دەكەنەوە، وەك ئەوەی داهاتوو تەنیا بۆ ئەوان بێت، ئەوەتا لە سادەترین بیرۆكەدا لە گوندێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (ئیناكاداتی) كە دەكەوێتە نزیك شاری هیرۆساكی، توانیویانە كشتوكاڵ و هونەر تێكەڵ بە یەك بكەن، رەنگە لەلاتان سەیر بێت، چۆن ئەو كارەیان كردووە، لە كێلگەیەكی چاندنی (برنج)دا، چەندین وێنەی جۆراوجۆریان كێشاوە، ئەو بیرۆكەیە بە برنجی جۆرەها رەنگ دەكرێت، بەر لە چاندنی توێكڵەی برنج، وێنەكێشێك دەهێنن و بەپێی رێنمایی بۆیان دادەنێن و ئەوانیش برنجەكە دەچێنن، لە داهاتووشدا دەبێتە تابلۆیەكی هونەری جوان لە برنج.
Top