ریجیمێكی دەگمەن!

ریجیمێكی دەگمەن!
لەو كاتەی كێشی (140) كیلۆگرام بوو، هەستی بە تەنیایی و دڵتەنگی زۆر دەكرد لە بەرانبەر هاوڕێ لاواز و جەستە باریكەكانیدا، (هازل دیسۆن)، ئەو كچەیە ئەوەندە قەڵەو بووە كە لە خۆی بێزار بووە، تەنانەت حەزیشی بە هاوسەری دەكرد و كەس نەبوو داوای هاوسەری لێ بكات بەهۆی قەڵەوی جەستەیەوە. ئەو بۆ ماوەی ساڵێك خەریكی ریجیمكردن و لاوازكردنی جەستەی بوو، بۆیە بە ئیرادەیەكی پۆڵاینەوە توانی لە ماوەی دوو ساڵدا نزیكەی (61) كیلۆگرامی لە كێشی كەم بكاتەوە. ئەوەش كێشێكی زۆرە و وەك ئەوە وایە مرۆڤێك لە جەستەی جیا بووبێتەوە. ئێستا كێشی هازل دیسۆن تەنیا (79) كیلۆگرامە و بەوەش زۆر رازییە و دڵی خۆشە.
دابەزاندنی كێشی جەستە، ئێستا بۆتە حەز و ئاواتی زۆربەی ئەوانەی قەڵەون، یان هەست بە زۆری كێشی لەش و لاریان دەكەن، ئەوەتا هازل ئێستا لاواز بۆتەوە، تەنانەت بەم دواییە چەند پیاوێك داوای هاوسەرێتیان لێ كردووە و ئەویش دەڵێ: با هەندێك خۆشی لە جەستە لاوازی جەستەم ببینم، ئنجا بڕیاری هاوسەری دەدەم.
Top