ساڵانە ئینسیكلۆپیدیای گینس شتە سەیرەكان تۆمار دەكات، لە ئەمساڵیش(2014) خاوەن درێژترین زمان دەستنیشان كرا. ئەو كوڕە گەنجە ناوی (ستو بیرل)ـە و خەڵكی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكایە، دوای پێشكەشكردنی زانیاری كەسی خۆی لەسەر ئەوەی خاوەن درێژترین زمانە، دواتر پشكنینی بۆ كرا، دەركەوت زمانی ئەو گەنجە (10) سەنتیمەتر لە زمانی مرۆڤی ئاسایی درێژترە. ئەو كوڕە گەنجە دەڵێت: من زمانم ئەوەندە درێژە، بەڵام كەم قسە دەكەم، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد، كە ئەوان بە بنەماڵەوە زمانیان درێژە، لە وێنەكەشدا، وەك رێكلامێك بۆ درێژیی زمانی جووڵەیەكی سەیری بە زمانی كردووە.