ژنێك گه‌وره‌ترین و قورسترین ده‌ستی هه‌یه
October 1, 2014
رەنگا و ڕەنگ
دونجهی سهمهكسمام، ژنێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵانی وڵاتی تایله‌نده و گه‌وره‌ترین ده‌ستی هه‌یه له‌جیهاندا.
ئه‌و ژنه له‌پارێزگای سورینی تایله‌ند ده‌ژی و كێشی هه‌ردوو ده‌ستی زیاتر له19 كیلۆیه و شاره‌زایانیش پێیان وایه گه‌وره‌ترین ده‌ستی هه‌یه له‌جیهاندا.
گه‌وره‌یی ده‌ستی ژنه‌كه لهشانهكانیهوه ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته په‌نجه‌كانی ده‌ستی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ئاوساوه كه به‌نه‌خۆشی لیپۆماستۆسا ده‌ناسرێت و به‌هۆیه‌وه ئازار ده‌چێژێت و به‌گرانی ده‌توانێت بجوڵێت ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ركه ئاسانهكانیشی وه‌ك سه‌رشۆردن و شانه‌كردنی.
هه‌ر به‌هۆی گه‌وره‌یی ده‌سته‌كانیه‌وه به‌رده‌وام شه‌رمی كردوه و ته‌نانه‌ت نه‌چوه بۆ خوێندنگه و ته‌نانه‌ت نه‌چوه‌ته ده‌ره‌وه.
دونجهی له‌باره‌ی ده‌سته‌كانیه‌وه ده‌ڵێت: " ده‌سته‌كانم زۆر قورسن، ناتوانم به‌ئاسانی شانه‌ی پێگرم و سه‌رم بشۆم. زۆر گرانه جل له‌به‌ركردن و شۆردنیان. پزیشكه‌كانم ده‌ڵێت ته‌نها چارهسهرئهوهیه ده‌سته‌كانت ببڕیته‌وه، به‌ڵام نامه‌وێت ئه‌وه بكه‌م".
