گوڵ و گوڵزار ماڵەكەت رازاوەتر دەكات

گوڵ و گوڵزار ماڵەكەت رازاوەتر دەكات
خانمان هەردەم دەیانەوێ ماڵێكی جوان و خنجیلانەیان هەبێ، دیكۆری ماڵ وا جوانە كە سادە و رازاوە بێ، پسپۆرانی دیكۆری ماڵیش دەڵێن: ئەگەر دەتەوێ ماڵەكەت جوان و گەشاوە بێ لە جوانی سرووشتیەوە، ئەوە دەبێ گوڵ و گوڵدان و شەتڵی گوڵ خونچە لە زۆربەی بەشەكانی دیكۆری ماڵەكەتدا هەبێ. تەنانەت دەتوانی قوژبنێكی دیكۆری ماڵەكەت بە رەنگە سەوزە جوانەكەی گوڵ و گوڵزاری جوان رازاوە بكەی، لەو كاتەی تەماشای ئەو بەشە دەكەی، هەست بە دڵنەوایی كە باخچەیەكی جوان لە ژوورەوەی ماڵەكەتدا هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەش پێویستی كە باخچەی ماڵیان نییە. پسپۆڕان زیاتر دەڵێن: هەوڵبدەن زیاتر گوڵ و گوڵدان لە ژووری میوان و دانیشتن دابنێن، جگە لەوەی ئەو ژوورە رووناكی هەتاوی بۆی دەچێ، چونكە لەلای پێشەوەی زۆربەی نەخشەی ماڵە، وا چاكە گوڵ و مەركانەی گوڵ لەم ژوورەدا هەبێ، یان دەتوانن گوڵ لەسەر لێواری پەنجەرە و بالكۆنەشدا دابنێن، هەندێك شوێنی ماڵیش بە دانانی شەتڵە نەمام وگوڵێك ماڵەكەت زیاتر ڕازاوە دەبێ، هەندێ شوێنیش لە ماڵەكەتدا هەن، دەتوانی گوڵی دەستكردی لێ دابنێن، هەندێك لە دیوار و بەشی دیكەی ماڵەكەت دەكرێ بە وێنەی گوڵ و گوڵزاری جوان بڕازێنیتەوە.
Top